ئاڵا وەک پێناسى نەتەوە

لە ڕێکەوتى (١٦/١٢/٢٠٢١) لە ڕۆژى پێنجشەممەدا، لە چوارچێوەى چالاکییەکى هاوبەشى زمانى کوردى کۆلێجى پەروەردە، لەگەڵ کۆمەڵگەى پەروەردەیی ناحکومى وۆرکشۆپێکى ناوخۆیی بە ناونیشانى (ئاڵا وەک پێناسى نەتەوە)، تێیدا کۆمەڵێک چالاکى زانستى وەک وتار و سیمنار و، کۆمەڵێک چالاکى هونەرى ترى وەک (شانۆ، سرود، مۆسیقا، تابلۆ) پێشکەشکران.
ئامانج و گرنگى ئەم چالاکییە هێشتنەوەى پیرۆزییەکانى نیشتمان و ئاڵا و نەتەوە بوون، چونکە بەشى زمانى کوردى بڕواى وایە لەپاڵ ئەرکى زانستیانەى خۆى لە زانکۆدا، دەبێ ڕۆڵى گرنگى خۆى لە پاراستن و گەشەکردنى بیرى نەتەوایەتى لەلاى تاک و کۆمەڵگە بەگشتى و، منداڵان بە تایبەتى ببینێت. ئەوە جگە لەوەى وەک بنەمایەکى زانستى بەشەکە ئەدەبیاتى خستۆتە خزمەت کۆمەڵ و پرسەکانى ترى پەیوەست بە نەتەوە و نیشتمانەوە.