زمان یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه‌كانی چییه‌تی و ماهییه‌تى مرۆڤ ، هۆكاری سه‌ره‌كی لێكگه‌یشتن و په‌یوه‌ندیكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه ، بناغه‌ی گه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی بیره ، ئه‌مانه گه‌ر بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ڕاست بن ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد سه‌رباری ئه‌و ئه‌رك و پێناسانه زمانه‌كه‌مان پێناسی نه‌ته‌وه‌ییمانه و بناغه‌یه‌كی پته‌وی بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورده سه‌رچاوه‌ی دونیابینی و مه‌عریفیمانه ، مێژو و كولتورو و رابردوومانی تێدا پارێزراوه .