Workshops

وۆرکشۆپی ناوخۆیی : ڕەهەندەکانی جینۆساید، جینۆسایدی زمان بە نموونە

ڕێکەوت: ٨/ ٤/ ٢٠٢١

پوختە:بەەشی کوردی کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بە ناونیشانی (ڕەھەندەکانی جینۆساید « جینۆسایدی کورد بە نمونە) لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨/ ٤/ ٢٠٢١ ئەنجام دەدات، جینۆساید تاوانێکی کۆمەڵکوژییە ئامانجی پاکتاوی نەژادی کۆمەڵە میللەتێکە و لەلایەن دەسەڵاتە دکتاتۆرەکانەوە ئەنجامدەدرێت، میللەتی کوردیش یەکێکە لەو میللەتانەی کە بە درێژایی مێژوو بە دڕندانەترین شێوە دووچاری جینۆساید بووە، جینۆسایدی کورد فرەلایەن و فرەڕەھەندن « توانای مرۆیی ، زمان ، کەلتور ، ئابوری،...بە بەشداری

1- جینۆسایدی زمان جینۆسایدی زمانی کوردی بەنمونە, د.دارا حەمید محەمەد. ١٠:٠٠ - ١٠:٢٠

2- لینگۆساید/پاکتاوی زمانیی، م. عومەر ئەحمەد عەزیز. ١٠:٢٠- ١٠:٣٥

3-ڕەنگدانەوەی تراژدیای ئەنفال لە دەقەکانی شێرکۆ بێکەسدا، م.ی شەیدا رەشید محەمەد. ١٠:٣٥- ١٠:٥٠



وۆرکشۆپی ناوخۆیی : شیعریەت دەستی شیعر بەرنادات

ڕێکەوت: ١١/ ٤/ ٢٠٢١

پوختە:شیعرییەت دەستى شیعر بەرنادات

بەشی کوردی کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بەناونیشانی( شیعرییەت دەستى شیعر بەرنادات) لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٢/ ٤/ ٢٠٢١ ئەنجام دەدات، کە تێیدا هەوڵدەدرێت شیکردنەوە و ڕاڤەى دەق (شیعر) لە ڕووى فۆڕم و واتاوە بکرێت. دەقەکانیش سەر بە قۆناغى جیاوازن و هەر یەکەیان تایبەتمەندیى خۆیان هەیە، بە شێوەیەک لە سیاقى چالاکییەکەدا جۆرێک سەربەخۆیی لە سیمینارەکان دەردەکەون، بەڵام هەموویان ئیشکردن و ڕاڤەکردنى دەقی (شیعر)ە، لە گۆشەنیگاى ڕەخنەیی جیاوازەوە. بەبەشداری

١- زمانى شیعر لە نێوان نەتەوە و شیعرییەتدا (تەبعى شەککەربارى من...) ى "نالى" بە نموونە. م. دیلمان قادر ئەحمەد ١٠:٠٠ - ١٠:٢٠

٢- کێشی ژمارەیی لەشیعری کوردیدا, م.ی ئاوات رەحیم کەریم١٠:٢٠- ١٠:٣٥

٣- نامۆی لە شیعرەکانی جەمال غەمباردا، م.ی مژدە ئیسماعیل نوری ١٠:٣٥ - ١٠:٥



وۆرکشۆپی ناوخۆیی : شکۆی زمانەکەمان پارێزەری شوناسی نەتەوەییمانە

ڕێکەوت: ٢١/ ٢/ ٢٠٢١

پوختە:بەشی زمانی کوردی، کۆلێجی پەروەردە/ زانکۆی گەرمیان، بۆ بەرز ڕاگرتنی زمانەکەمان لە یادی« ڕۆژی جیهانی زمانی دایک» دا وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی «شکۆی زمانەکەمان پارێزەری شوناسی نەتەوەییمانە»، لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢١/ ٢/ ٢٠٢١ ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندیی ڕۆشنبیری ئەدیبان و نوسەرانی کەلار، ئەنجام دەدات. بە بەشداری ئەم بەڕێزانە.

پ.ی.د. دارا حەمید موحەممەد، یاسای زمانە فەرمیەکانی هەرێم و چەند تێبینییەک.

پ.ی.د. ئومێد بەرزان برزۆ، ئاخێوەری تاک زمان و جوتزمان و فرەزمان

م. کۆسار عومەر، مۆنۆتیزمی زمان، گرفتەکانی بەردەم زمانی دایک لەتورکیا، زمانی کوردی بەنمونە

شاعیر اکرم احمد هواس

شاعیرعومەر جومعە(عومەری مەلا)

شاعیر سەردار حەمید(سەردار نۆڕی)

شاعیر ئالان حەسەن محەمەد

شاعیر حەسەن محەمەد ساڵەح


The Kurdish Department, College of Education, University of Garmian will hold an international online workshop titled “Kurdish Journalism in its Second Century: Aims and Outcomes.”

As it is evident, journalism is the indication of civilization as well as a major factor in the awareness-raising process in the society. Additionally, it is a social necessity to keep pace with the political, economic, social, cultural and scientific developments in the society.

On this account, commemorating the Kurdish Journalism Day on April 4th every year by the governmental and non-governmental bodies in the Kurdistan Region of Iraq signifies the effective role of journalism in the life of Kurdish communities.

We, as the Kurdish Department, are delighted to announce holding an international workshop on the Kurdish Journalism Day, April 22nd, 2021 attended by University Staff from institutions inside and outside Kurdistan and Iraq.

Dr. Dara Hameed Mohammed, College of Education, University of Garmian, Iraq.

Dr. Omed Barzan Birzo, College of Education, University of Garmian, Iraq.

Dr. Osman Aslanoglu, Dicle University, Turkey

Mr. Afshin Gholami, University of Tehran, Iran.

بەشی کوردی، کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدات، بەناونیشانی (ڕۆژنامەگەری کوردی لە سەدەی دووەمیدا ئامانج و بەرهەم) ئاشکرایە، ڕۆژنامه‌گه‌ری هێمای شارستانی و هۆكارێكی هه‌ره‌ گرنگى پرۆسه‌ى هۆشياكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌، پێويستييه‌كى هه‌ميشه‌يى كۆمه‌ڵگايه‌‌ بۆ به‌ئاگابوون له‌ بارودۆخه‌ جۆراوجۆره‌كانى ژيانی (سياسى ، ئابورى ، كۆمه‌ڵايه‌تى ، كه‌لتورى ، زانستى....تد)، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی ڕۆنامه‌گه‌ری كوردی له‌ 22/ 4/ ی هه‌موو ساڵێك له‌ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌ حكومی و ناحكومییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ گرنگی و ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ ژیانی كۆمه‌ڵی كوردیدا، وه‌ك به‌شی كوردی خۆشحاڵین له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا له‌ 22/4/ 2021 وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری مامۆستایانی زانكۆ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق به‌ڕێوه‌به‌رین.

د. دارا حمید محمد، عێراق، زانکۆی گەرمیان، کۆلێجی پەروەردە.

د. ئومێد بەرزان برزۆ، عێراق، زانکۆی گەرمیان، کۆلێجی پەروەردە.

د. عوسمان ئەصلان ئۆغلۆ، تورکیا، زانکۆی دیجلە.

م. ئەفشینی غولامی، ئێران، زانکۆی تاران.

وۆركشۆپى ڕۆژى زمان دایك، له‌ ڕیًكه‌وتى 21-2-2018 ، له‌ هۆڵى سیمینارى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ ئه‌جامدرا ، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شى كوردییه‌وه‌رَێكخرابوو.

وۆركشۆپى یادی 120 ساڵه‌ى ڕوِژنامه‌گه‌ریی كوردى، له‌ ڕیكه‌وتى 29-4-2018 ، له‌ هۆڵى سیمینارى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ ئه‌جامدرا ، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شى كوردییه‌وه‌رَێكخرابوو.

وۆركشۆپى "شارى دوزخورماتوو" له‌ چه‌ند دیدگایه‌كى جیاوازه‌وه‌، له‌ ڕیكه‌وتى 29-4-2018 ، له‌ هۆڵى سیمینارى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ ئه‌جامدرا ، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شى كوردییه‌وه‌رَێكخرابوو.