Kurdish Language Department

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی

ڕۆژ: يه‌كشەممە

مێژوو: 20-1- 2019

مەراسیمی خەڵاتكردنی مامۆستا چالاكەكانی زانكۆی گەرمیان (2017 ، 2018

لە چوارچێوەی خەڵاتکردنی مامۆستا چالاکەکانی زانکۆى گه‌رميان ئەمڕۆ یەکشەممە 20 / 1/ 2019 سێ مامۆستاى به‌شه‌كه‌مان لە بواری دڵنیایی جۆری کە (چالاکی ، زانستخوازی بەردەوام ، فیدباکی خوێندکاران ) دەگرێتەوە، له‌لايه‌ن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانه‌وه‌ خەڵاتی رێزلێنانيان پێبەخشرا، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى زياتريان بۆ ده‌خوازين.

-بەخشینی خەڵاتی دڵنیایی جۆری بە بەڕێزان:

پ.ی.د دارا حەمید - ئاستی كۆلێجی پەروەردە

م.ی پێشڕەو ساڵح عەلی - ئاستی زانكۆ

-بەخشینی خەڵاتی یەكێك لەتوێژەرە چالاكەكان لەسەر ئاستی زانكۆ،

بە بەڕێز پ.ی.د ئومێد بەرزان برزو

ئه‌نجامی وردبینی

ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ په‌ڵپ(ئیعتیراز)یان له‌ ئه‌نجامه‌كانی خوولی دووه‌می ئه‌زموونه‌كان هه‌بوو " دوای وردبینیكردن هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ وه‌ك خۆیان بوون بۆ زانیاری له‌گه‌ڵ ریزدا .

لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كان 9/10/2017

ئه‌مرۆ 2/8/2017 سیمیناری به‌خشینی نازناوی زانستی به‌ به‌ڕێز (باخان سه‌رحه‌د قادر) مامۆستا له‌به‌شه‌كه‌مان به‌رێوه‌چووبه‌ناوی لیژنه‌ی پێدانی نازناو سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ م. باخان ده‌كه‌ین به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌ومامۆستایانه‌ی به‌شه‌كه‌مان كه‌ نازناویان نییه‌ به‌زووترین كات نازناوی زانستی كه‌ مافێكی زانستیی خۆیانه‌ وه‌ربگرن و به‌هه‌موومان خزمه‌تی زیاتر به‌ زمانه‌كه‌مان بكه‌ین

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی

ئه‌مرۆ 31/7/2017 سیمیناری به‌خشینی نازناوی زانستی به‌ به‌ڕێز (زانیار صالح علی) مامۆستا له‌به‌شه‌كه‌مان به‌رێوه‌چووبه‌ناوی لیژنه‌ی پێدانی نازناو سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ م. زانیار ده‌كه‌ین به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌ومامۆستایانه‌ی به‌شه‌كه‌مان كه‌ نازناویان نییه‌ به‌زووترین كات نازناوی زانستی كه‌ مافێكی زانستیی خۆیانه‌ وه‌ربگرن و به‌هه‌موومان خزمه‌تی زیاتر به‌ زمانه‌كه‌مان بكه‌ین

ئه‌مرۆ 23/7/2017 له‌ پێنجه‌مین كۆنفرانسی زانستیی كۆلێژی په‌روه‌رده‌دا به‌شداربووین


خشته‌ی ئه‌زمونه‌كانی خوولی دووه‌م

ئه‌نجامی وربینیكردنی په‌ڵپی خوێندكاران






بابه‌ت و یه‌كه‌كانی به‌شی زمانی كوردی











به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م كۆنفرانسی زانستیی كۆلێژی په‌روه‌رده‌

(جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌ دیدگای زانستییه‌وه‌)

3-2 / 7 / 2017


له‌به‌رواری 10/4/2016 به‌به‌شداری به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی ڕۆژهه‌ڵات به‌شه‌كه‌مان پێشانگایه‌كی كلتوری فراوانی كرده‌وه‌ ، له‌پێشانگاكه‌دا كه‌ره‌سته‌ و پێداویستی كۆنی بواره‌ جیاوازه‌كانی ژیانی كورده‌واری نمایشكران .

به‌شه‌كه‌مان له‌ رۆژی 22/1/2017 كۆڕێكی به‌ناونیشانی(وه‌رچه‌رخانی سیستمی جیهانی و داته‌پینی سیستمی حوكمڕانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان ) بۆ به‌ڕێز د. سه‌ردار عه‌زیز به‌ڕێوه‌برد.

به‌شه‌كه‌مان له‌رۆژی 15/2/2017سیمینارێكی به‌ناونیشانی (یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندو تیژی )بۆ به‌رێز (عه‌قید له‌میعه‌ ) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان سازكرد .

19/1/2015 به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕێكی ئه‌ده‌بی فراوان بۆ شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگ (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌دیب و نووسه‌ر و مامۆستایانى زانكۆ " به‌شه‌كه‌مان له‌ به‌رواری 15/12/2014 كۆرێكی ئه‌ده‌بی فراوانی بۆ ئه‌ندازیار و رۆماننوس(خوسره‌وجاف) به‌ڕێوه‌برد .

به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕێك بۆ به‌ڕێز(د. فه‌رهاد قادر) سه‌باره‌ت به‌ سرودى (ئه‌ی ڕه‌قیب) و ڕه‌هه‌نده‌كانی به‌روار 16/12/2013

به‌رواری 15/12/2013 به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕێك بۆ به‌ڕێز (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) به‌ناونیشانی (ڕاگه‌یاندن و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی )


له‌به‌رواری 5/12/2013 به‌شه‌كه‌مان كۆڕێكی ئه‌ده‌بی بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ (م. مسته‌فا سه‌عید)به‌ڕێوه‌برد ، له‌ كۆڕه‌كه‌دا گه‌لێ بابه‌تی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگێڕان و مه‌رجه‌كانی وه‌رگێڕان و وه‌رگێڕی سه‌ركه‌وتوو .....تد خرانه‌ڕوو.


وۆرك شۆپی تایبه‌ت به‌ زمانی دایك 22/2/2015 كه‌ تێیدا ئه‌م مامۆستایانه‌ به‌شداربوون:

1- د. دارا حه‌مید محمد

2- د. ئومێد برزان برزۆ

3- م. احمد باوه‌ڕ

4- م. سامان بهمن

به‌شداری چالاكانه‌ی به‌شه‌كه‌مان له‌ كۆنفرانسی ته‌سه‌وف له‌كه‌لار له‌ 3-4/4/ 2014

له‌به‌رواری به‌شه‌كه‌مان كۆرێكی ئه‌ده‌بی بۆ هه‌ر سی نووسه‌ری و شاعیر (صالح هه‌لاج ، م. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د قادر ، خایده‌ مه‌جید ) به‌ڕێوه‌برد ، كۆڕه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كتێبی(په‌یامیك بۆلای خۆا) كه‌ به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی له‌خۆگرتبوو بۆ مه‌رگی ئالان نووسرابوون.